ئه‌ڵمانیا

کومان و مەزروعی ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا

لە ئەنجامی یارییەکەی یانەکەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، لە کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کینگسلی کومان و هەروەها نەسەیر مەزروعی دوو یاریزانەکەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی پێکان بوون.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد بووەوە، یانە باڤارییەکە هیچ پێویستیەکی بە سێ خاڵی یارییەکە نەبوو، بەهۆی ئەوەی پێشوەختە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەر کرد بوو، بەڵام بە تەواوی پێکهاتەکەیان بەشداریان کرد، ئەمەش گورزێکی گەورەی لە یانەکەدا.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بایرن لە ماسولکەکانی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، هەر بەم هۆیەوە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەم شێوەیەش ساڵی 2023 بۆ کومان کۆتایی هات.

لەلایەکی دیکەوە نوسەیر مەزوروعی ئەو بەرگریکارە مەغریبیەش لە ماسولکەکانی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە، بۆیە ئەمیشیان نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەویش ئەمساڵ واتە 2023 بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button