یاریگا-
عه‌لی ره‌سول،سەرۆک و یاریزانی پێشووی یانه‌ی رانیه، لە یاری رابردووی نێوان رانیە و شەقڵاوە سەرنجی هەمووانی راکێشا.
عه‌لی ره‌سول، پێشتر یاریزانی یانه‌ی رانیه بووه، دواتر بووه سه‌رۆكی یانه‌كه و ئێستاش وەک هاندەر و پاڵپشتیکارێکی سەرسەختی یانەکە، بەردەوام ئامادەی یارییەکان دەبێت.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی كارگێری هه‌بێت، دوای هه‌ر یارییه‌ك له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک گه‌نجی شاره‌كه، یاریگای ئازاده ره‌ش كه یارییه‌كانی یانه‌ی رانیه‌ی له خولی نایابی كوردستان تێدا دەکرێن، له زبڵ و خاشاك پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌ی ڕانیه و یانه‌كه‌ش جێگه‌ی پێزانینێكی زۆره.
عه‌لی ره‌سول له باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی یاریگاكه بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند
یاریگاكه كارگوزارێكی هه‌یه كه كوری پیاوێكی هه‌ژاره، به ته‌نیا فریای پاككردنه‌وه‌ی یاریگاكه ناكه‌وێت، هه‌ندێك جار تاوەكو كاتژمێر 1:00ی شه‌و خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌یه، بۆیه ئەم كاره به ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و ئایینی ده‌زانم، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاره‌كه دوای یارییه‌كان هاوكاری کارگوزارەکە ده‌كه‌ین.
سەرۆکی پێشووی یانەکەی راپەڕین دەڵێت
داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌م، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن، پاك و خاوێنی یاریگاكه بپارێزن، زۆر سوپاس بۆ تۆری وه‌رزشی یاریگا كه هه‌میشه پێشه‌نگه له كاری جیاواز.
یانەی رانیە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولی نایابی کوردستان دێت و لە یاری داهاتوودا، لە پیرمام دەبێتە میوانی یانەی ئارارات.