ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەهۆی لیڤاندۆڤسکی؛ خوان لاپۆرتا بڕیارێکی بە چاڤی گۆڕی

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی لیڤاندۆڤسکییەوە خوان لاپۆرتا بڕیارێکی بە چاڤی گۆڕیوە و ناچاریی کردووە و بڕیارێکی خۆی دەستکاریی بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز لیستی یاریزانەکانی بارسێلۆنای بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر رۆیاڵ ئانتڤێرپی بەلجیکی راگەیاند، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە هاتووەتە سەر هێڵ و چاڤی ناچار کردووە دەستکاریی لیستەکە بکات.

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لەبەر ئەوەی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، بڕیاریدابوو بانگهێشتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئیلکای گۆندۆگان و رۆناڵد ئاراوخۆ نەکات، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بۆ یاریی داهاتوویان لە لالیگا بەرامبەر ڤالێنسیا ئاما دەبن.

دوای بڵاوبوونەوەی لیستەکە، لاپۆرتا پەیوەندیی بە چاڤی کردووە و داوای لێیکردووە لیستەکەی دەستکاریی بکات و بانگهێشتی هەر سێ یاریزانەکە بکات.

May be an image of 1 person, playing American football and text

بابەتی زیاتر

Back to top button