شوڕته چوار یاریزانی بۆ گه‌ڕایه‌وه

یاریگا-
يانه‌ی شوڕته توانای چوار یاریزانی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر حدوود بۆ گه‌ڕایه‌وه.
ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی شوڕته به‌ر له‌یاری رۆژی هه‌ینی به‌رامبه‌ر حدوود له‌گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت به گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار یاریزان بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان.
ده‌سته‌ی پزیشكانی یانه‌ی شوڕته گڵۆپی سه‌وزیان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یاریزانان عه‌لا عه‌بدول زه‌هره و ئه‌میر سه‌باح و موهه‌نه‌د عه‌لی و حوسێن عه‌لی داگیرساند به‌شداری مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له پێكانه‌كه‌یان چاك بوونه‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو یانه‌ی شورته رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د فه‌رحان تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن و لۆكاس سانتۆسی به‌رازیلیش پێویستی به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
شورته به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری تونسی شه‌هاب ئه‌بو له‌یلا پله‌ی دووه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی به كۆكردنه‌وه‌ی 16 گرتوه.