یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا لە نێوان گێمی یاری رابردووی نێوان بارسێلۆنا و جیڕۆنا زۆر تووڕە بووە و کار گەیشتووەتە بۆکس لێدان لە تەختە (سەبوورە)ی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان.
بارسێلۆنا لە یاری رابردوودا بە ئەنجامی 4-2 بە جیڕۆنا دۆڕا و دابەزیە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگا.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەمی یارییەکە، چاڤی زۆر لە یاریزانان تووڕە بوو، ئەوکات تیمەکەی بە ئەنجامی 2-1 لە دواوە بوو.
موندۆ لە زاری ئامادەبووێکی ژووری جلگۆڕینی بارسا نووسیویەتی
چاڤی زۆر تووڕە و هاواری بەڕووی یاریزانانەکانی دەکرد و هۆشداری لەدەستدانی نازناوی لالیگای پێدان، ئەگەر لەسەر ئاستی خۆیان بەردەوام بن. چاڤی داوای لە یاریزانانی کرد، توند یاری بکەن و چەندین جار بۆکسی لە تەختەی نێو ژووری جلگۆڕیندا.
ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر بارسێلۆنایە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی لە چەند یاری رابردوودا، هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لە سیناریۆی دوورخستنەوەی چاڤی دەکەن.