یاریگا –
كه‌ریم بێنزێما ئاماده‌یی تیپه‌كه‌یه بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئۆكلاند سیتی ڕاگه‌یاند.
كه‌ریم بێنزێما فه‌ره‌نسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئیتیحاد، دووپاتیكرده‌وه كه تیپه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئۆكلاند سیتی، له قۆناغی یه‌كه‌می جامی جیهانی یانه‌كان، راشیگه‌یاند ئامانجمان بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه.
كه‌ریم گوتی، ئه‌زموونێكی نوێ و جیاواز، هه‌موو شتێك له یاریگادا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێمه رووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بینه‌وه و ئاماده‌ین.
گوتیشی، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه چێژ له ئامانجه‌كانمان ببینین، به عه‌قڵیه‌تێكی به‌هێزه‌وه به پاڵپشتی هانده‌ران ده‌چینه یاریگا، یه‌كده‌نگ ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن.
زیاتر گوتیشی، ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانێتییه‌كه جیاواز ده‌بێت، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، ده‌زانین كه ده‌بێت ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌روه‌ها تیپه‌كه‌مان نایاب و باشه، ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
بنزێمه په‌یامێكی بۆ هانده‌ران نارد گوتی، په‌یامی من بۆ هانده‌ران ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی یانه‌كان چونكه پاڵه‌وانێتییه‌كی گرنگه بۆ ئێمه.
له باره‌ی ڕاهێنه‌ریش ناوبرا راگه‌یاند، دڵخۆشم به كاركردن له‌گه‌ڵ مارسێلۆ گالاردۆ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ستی هێنا نایاب بوون، هه‌روه‌ها یاریزانێكی نایاب بوو، دڵخۆشم كه ئه‌و وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵمان كار ده‌كات، چونكه وه‌ك یاریزان لێمانه‌وه نزیكه.