ئه‌ڵمانیا

رووداوێکی نامۆ؛ یاریزانێک نیو کاتژمێر دوای فاوڵەکەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا رووداوێکی سەیر و نامۆ روویدا، یاریزانێک دوای نیو کاتژمێر بەسەر فاوڵەکەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

لە خولی یانە پلەدووەکانی ئەڵمانیا لە یاریی نێوان هانزا رۆستۆک و شاڵکێ، برۆمادۆ جۆنیۆر هێرشبەری یانەی هانزا رۆستۆک نیو کاتژمێر دوای ئەوەی فاوڵێکی کرد، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

لەوکاتەی هێرشبەرەکەی هانزا رۆستۆک هەڵەیەکی بەرامبەر یاریزانێکی شاڵکێ ئەنجام دا، ناوبژیوانی یارییەکە تەنیا کارتێکی زەردی پێدا، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هاندەران یارییەکە وەستا و یاریزانان گەڕانەوە ژووری جلگۆڕین، دوای ئەوەی یارییەکە دەستیپێکردەوە لە یەکەم هەنگاودا سیستەمی ڤار هاتە سەر هێڵ و بڕیاریدا ناوبژیوان کارتە زەردەکەی بسڕێتەوە و هێرشبەرەکەی هانزا رۆستۆک بە کارتی سوور بکاتە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button