یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باسی دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر جێڕۆنا دەكات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری جێرۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
✅"برشلونة" يسقط بميدانه 2 – 4 في ديربي برشلونة.
✅الفوز و الصدارة لـ "جيرونا ".⏯️ شاهد ملخص المباراة 👇#BarçaGirona 2-4 #LALIGAEASPORTS pic.twitter.com/AKpFOiXG4J
— LALIGA (@LaLigaArab) December 10, 2023
لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:
جیرۆنا شایەنی بردنەوە بوو، ئەوان لە لوتکەی ریزبەندیدان، و بە 7 خاڵ لە پێش ئێمەوەن، شایەنی ئەوەن، یارییەکە یەکسان بوو، بەڵام بە وردەکارییەکان یەکلایی بووەوە.
بەردەوام بوو گوتیشی:
هەڵەكردن لە بەرگریدا کاریگەری لەسەر ئێمە دروستکرد، پێموایە 31 لێدانمان هەبوو بۆ گۆڵ، تیپێکی نایابیان هەیە، گۆڵی یەکەمیان بە گۆڕانکاری لە بەرگرییەوە بۆ هێرشبردن هات، ئێمەش بە باشی فشارمان نەخستە سەریان.
یارییەكە خراپ نەبوو بۆ بارسێلۆنا بەڵام ئەنجامەكە خراپ بوو.
راهێنەرە ئیسپانیەكە بەردەوام بوو گوتیشی:
ئەوە گورزێکی گەورەیە، ئێمە ویستمان خاڵەکان کەم بکەینەوە، بەڵام ئەمە راستی ئێمەیە، بارسێلۆنا تیپێکە لە قۆناخی دروستکردنەوەدایە، هەرچەندە لەسەر ئەوە رەخنەم لێگیرا، بەڵام دەبێت هەنگاوێك بچیتە دواوە بۆ ئەوەی دوو هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێیت.
لەكۆتایشدا چاڤی گوتی:
ئاستی جیرۆنا باشترین ئاستە کە تا ئێستا بینیومە، تیپێکی ئازامان ناسی کە ئاستێکی نایابی نیشان دا، ئێمەش وەك راهێنەر ئازار دەچێژین بەرامبەریان و ئەمەش تۆپی پێیە، پیرۆزباییان لێدەکەین.
جێرۆنا بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.