ئیسپانیا

مۆدریچ تووڕەیە؛ ئەنچیلۆتی لەبارەی تووڕەبوونەکەی گفتوگۆی لەگەڵی کردووە

دوای یارییەکەیان بەرامبەر بێتیس کۆبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی دوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال بێتیس یەکسەر لەگەڵ مۆدریچ کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵسوکەتەکەی لۆکا کردووە.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پێش ئەوەی بە فڕۆکە بگەڕێنەوە مەدرید، هەر لە هەرێمی ئەندەلوس گفتوگۆی لەگەڵ لۆکا مۆدریچ کردووە و لە هۆکاری تووڕەبوونی ناوەڕاستکارە کڕواتییەکەی پرسیوە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، ئەنچیلۆتی لە مۆدریچی پرسیوە بۆچی دوای هاتنە دەرەوەی لە یاریگا تووڕە بووە و شووتی لە بوتڵی ئاو داوە، مۆدریچ بە راهێنەرەکەی گوتووە ئەو لە خۆی تووڕە بووە و ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر گۆڕانکارییەکەی نەبووە، بەڵکو لە خۆی تووڕە بووە لە یارییەکە چەند پاسێکی هەڵەی داوە.

مۆدریچ لە یاریی بەرامبەر ریال بێتیس دوای ئەوەی لە یاریگا هاتە دەرەوە تووڕە بوو، دوای یارییەکەش کارلۆ ئەنچیلۆتی لەبارەی هۆکاری تووڕەبوونەکەی گوتی ‘نازانم’ بۆچی مۆدریچ تووڕە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button