ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی: بیر لە وازهێنان لە یاریكردن ناكەمەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە دەتوانێت تا سێ بۆ چوار ساڵی دیكە بەردەوام بێت لە یاریكردن.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لیڤاندۆڤسكی بە گرێبەستێكی ئازاد لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

گرێبەستەكەی گۆڵكارە پۆڵەندیەكە لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا توانیان نازناوی لالیگا ببەنەوە و ببێتە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لیڤاندۆڤسكی گوتی:

بیر لەوە ناکەمەوە کە پێشتر چیم بردووەتەوە و چیم کردووە، هێشتا ئەم هەستە و ئەم خولیایەم لەناو خۆمدا هەیە، پێموایە هێشتا دەتوانم بۆ ماوەی سێ یان چوار ساڵی دیكە یاری تۆپی پێ بکەم، چونکە هەست بە جەستەیەكی زۆر باش دەکەم.

سەبارەت بە ئاستی خۆی لەم وەرزەدا گوتی:

دەزانم ئێمە بارسێلۆناین، هەمووان چاوەڕێن نەك تەنها یارییەكە ببەینەوە بەڵكو دەبێت گۆڵیزۆریش بكەین، لە سەرەتایی وەرزدا هەموو شتێك باش نەبوو، بێگومان ئەگەر هەلی زۆر درووست نەكەین ئەوا گۆڵی زۆریش ناكەین.

دەربارەی چامپیۆنزلیگ لیڤاندۆڤسكی گوتی:

كاتێك باسی چامپیۆنزلیگ دەكەیت، پێوویستت بە بوونی هەموو یاریزانەكانە لە سەرجەم بەشەكانی وەرزەكەدا، ئەگەر هەموو یاریزانەكانمان ئامادە بن، ئەوا دەتوانین خۆمان بەراورد بە تیپەكانی دیكە بكەین.

سەبارەت بە گونجاندنی ژیانی لە بارسێلۆنا گوتی:

هەستێکی زۆر باشم هەیە، دەزانم هەموو شتێك بە باشی بەڕێوەچوو، نەك تەنیا لەناو یانەکەدا بەڵکو لە دەرەوەش لەوەتەی بینیم هاندەران چۆن پشتگیریم دەکەن هەست دەکەم کە من لە کات و شوێنی گونجاودام.

لەم وەرزەی لالیگادا لیڤاندۆڤسكی حەوت گۆڵی كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button