یاریگا-
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چوارقورنه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌كه كرد.
دواى دۆرانی ئه‌مرۆیان له خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، مه‌حمود مه‌جید ڕاهێنه‌ربڕیاریدا ده‌ست له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی چوارقوڕنه بكێشێته‌وه.
مه‌حمود مه‌جید بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا گوتی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م به ویستی خۆم بووه، ئه‌مه‌ش به هۆكارێكی تایبه‌ت بوو، به‌ڵام هێشتا ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه قه‌بوڵیان نه‌كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كیش پێیان ڕاگه‌یاندووم قه‌بوڵی ناكه‌ن.
مه‌حمود مه‌جید ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چوارقوڕنه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، له كۆی هه‌شت یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه له سێ یاری براوه بووه، له 2 یاریش دۆراوه، له سێ یاریش یه‌كسان بووه.
پێشتریش ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی، برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئاكرێی كردووه.