ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران یارییه‌ دواخراوه‌كه‌ی لیۆن و مارسیلیا ده‌كرێت

به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر پاسی لیۆن له‌كاتی چوونی بۆ یاریگای ڤێلۆدرۆم یارییه‌كه‌ دواخرا بوو

Yariga App

یاریگا –
له‌ یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران یانه‌ی مارسیلیا میوانداری لیۆن ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی هانده‌رانی زیاتر دروست نه‌بێت.

بڕیاربوو یارییه‌كه‌ له‌ ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر پاسی لیۆن له‌كاتی چوونی بۆ یاریگای ڤێلۆدرۆم یارییه‌كه‌ دواخرا.

ئه‌وكاته‌ فابیۆ گرۆسۆی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیۆن سه‌ری بریندار بوو، پاسێكیش كه‌ هانده‌رانی تیپی میوانی هه‌ڵگرتبوو به‌ به‌رد هێرشی كرایه‌ سه‌ر و په‌نجه‌ره‌كانی شكێندرا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕافایل لوۆنگۆی یاریده‌ده‌ری گرۆسۆش بریندار بوو.

دواتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ پۆلیس نۆ هاندەری دەستگیرکرد کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتوون بەڵام ئەوەی بەردەکەی هەڵداوە ئەو کەسە بوو کە زیندانی کرا.

لیۆن له‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجامه‌كانی زۆرخراپن و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فت خاڵ پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی گرتوه‌و مارسیلیاش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button