یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت جارێكی تر چابی ئەلۆنسۆ بگه‌رێنێته‌وه یانه‌كه وه‌ك ڕاهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه بكات.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات جارێکی دیکە ئەستێرەی پێشووی یانه‌كه‌ی جابی ئه‌لۆنسۆ بگه‌رێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایر لیڤەرکوزن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، گۆڕانكاری به‌رچاوی له ئاستی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه كردووه.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، پێرێزی سه‌رۆك سه‌رسامه به تواناكانی ئەلۆنسۆ دەیەوێت وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی کارلۆ ئانچیلۆتی دیاری بكات، كه باس له‌وه ده‌كرێت ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه له هاوینی داهاتوو ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل.