ئیسپانیاگرنگترین

نەشتەرگەری بۆ بێلینگهام دەکرێت

Yariga App

یاریگا

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی لە شانی تووشی بووە، بە ئەگەرێکی زۆر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

یانەی ڕیال مەدرید یەکێک لە وەرزە زۆر سەختەکانی لە ڕووی زۆری پێکانەکانەوە بەسەر دەبات، زۆرێک لە ئەستێرەکانی یانەکە وەک کۆرتوا، کیپا، میلیتاو، ڤینیسیۆس جونیۆر، کاماڤینگا، چوامینی و ئاردا گولەر بەهۆی پێکان ماوەیەکە لە یاریگاکان دابڕاون.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە شاهانەکە، کە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانی مێرنگی بووە لەم وەرزە، ئەویش تووشی پێکان بووە رەنگە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

ڕاهێنەران و تیمی پزیشکی یانەی ڕیال مەدرید گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە هەر لەم وەرزە جود بێلینگهام نەشتەرگەری لە شانی بۆ بکرێت، لە پێناو ئەوەی ئەوەی پێکانی شانی خراپتر نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button