سعوودیەگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

دوو رۆژە بەشداریی راهێنانەکانی یانەی نەسڕ ناکات

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم رۆژە لەسەریەک بە تەنیا راهێنان دەکات و ناتوانێت بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەی نەسڕی سعوودی بکات.

رۆژنامەی ریازیییەی سعوودی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تەنیا چەند مەشق و راهێنانێکی سووکی کرد و بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک لە راهێنانەکانی یانەکەی بێبەش بوو، کە لە دوایین یاریی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە ملی تووشی پێکان بوو، یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس پێ تەواو نەکرا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یاریی دێربیی ریاز بەرامبەر هیلال ئامادە بێت، کە وابڕیارە رۆژی هەینی کاتژمێر 21:00 لە گەڕی پازدەمی رۆشن لیگ رووبەڕوو ببنەوە، لەکاتێکدا هیلال بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە و نەسڕیش بە 34 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

تامر شەهرانی، شارەزا لە توانای جەستەیی یاریزانان و پزیشکی وەرزشی لە پلاتفۆرمی X رایگەیاندووە ‘کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی زیاتر نەبوونی ئازاری ملی بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی ناکات و بۆ یاریی بەرامبەر هیلال ئامادە دەبێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button