سعوودیەگرنگترین

بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ دراوێکی ئەلیکترۆنی، سکاڵا لەسەر رۆناڵدۆ تۆمار دەکرێت

رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟

Yariga App

یاریگا –

بەدواداچوونی یاسایی بۆ کەیسێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تایبەت بە بانگەشەکردن بۆ بۆرسەیەکی دراوی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

پێگەی کۆین تێلێگراف – Coin Telegraph بڵاویکردووەتەوە، سێ کەس بە ناوەکانی مایکڵ زیمۆر، میکی ڤۆنگدارا و گۆردن لویس، سکاڵای یاساییان لەسەر رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕی سعودی بەرزکردووەتەوە، گوایە بەهۆی بانگەشەکانی رۆناڵدۆ بۆ بۆرسەی باینانس – Binanceی تایبەت بە دراوی ئەلیکترۆنی، زیانێکی ماددی زۆر گەورەیان کردووە.

لە ساڵی 2022دا، رۆناڵدۆ گرێبەستێکی چەند ساڵەی لەگەڵ باینانس واژۆکرد و بانگەشەی بۆ (کۆدە بێهاوتاکان NFT)-یەکانی دەکرد. سکاڵاکاران لەڕێگەی پارێزەرانییەوە روونیانکردووەتەوە، بەهۆی رۆناڵدۆ پارەیەکی زۆریان لە پلاتفۆرمی باینانس خەرجکردووە.

سکاڵاکە لە ناوچەیەکی فلۆریدا لەسەر رۆناڵدۆ تۆمارکراوە و تیایدا هاتووە

بانگەشە و رێکلامەکانی رۆناڵدۆ، یارمەتی پلاتفۆرمی باینانسیدا، وەبەرهێنان لە قەواڵەکانی دارایی ناتۆمارکراو زیاد ببێت، ئەمەش بەهۆی ژمارەی زۆری فۆڵۆوەرەکانی کریستانۆ، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا.

لە سکاڵاکەدا بەڕوونی باسی تێوەگلانی رۆناڵدۆ لە لەخشتبردنی خەڵکی کراوە

پێویست بوو رۆناڵدۆ ئاگاداری فرۆشتنی قەواڵەکانی کریپتۆی تۆمارنەکراو بووایە، چونکە ژمارەیەکی زۆری راوێژکاری هەیە، جیا لە خەرجکردنی پارەی زۆر لە وەبەرهێنانی جیاوازدا.

دوور لە دادگاکان، هەینی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ لە یاری دێربی ریاز رووبەڕووی هیلال دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button