یاریگا –
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی هەولێر بایکۆت دەشکێنن و دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان دەکەنەوە و دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەن بۆ یارییەکەی تەڵەبە.
سەرچاوەیەک لەناو یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 16:00 یاریزانانی یانەی هەولێر دەست بە مەشق و راهێنان دەکەنەوە و بایکۆتەکەیان دەشکێنن، لەکاتێکدا دوو رۆژ بوو لەسەریەک بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی مەشق و راهێنانیان کردبوو.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid03YFzXnidefBeMLHGzSCJHmGWdqsE9MxTsPXTxfLXBRKuQKSGutniQfkEkP6Pz2xQl
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەرپرسانی یانەی هەولێر بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدراوە و چاوەڕێ دەکەن لەم چەند رۆژەدا بەشێکی شایستە داراییەکانی یاریزانەکانیان بدەن.
رۆژی هەینی هەولێر لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێڕەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی تەڵەبە، کە یانەکەی قەڵاومنارە لە پێنج یاریی تووشی سێ دۆڕان بووە و بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندی دێت.