ئه‌مریکاسعوودیەگرنگترین

لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی لاسایی رۆناڵدۆ دەکرێتەوە

سوو لە هەموو شوێنێکە

Yariga App

یاریگا –

ئاهەنگگێڕانە تایبەتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریگاکانی دوور لە تۆپی پێش داگیر دەکات.

لە خولی نیشتمانی تۆپی پێی ئەمریکا ‘رەگبی’، زای فڵاوەرس، ئەستێرەی یانەی باڵتیمۆر رەیڤنس لەسەر شێوازی ‘سوو – Sui’-ی تایبەت بە رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و نەسڕی سعودی، ئاهەنگیگێڕا.

زای فڵاوەرس لە دوای تۆمارکردنی خاڵ، هاوشێوەی لێدانی سزای تۆپی پێ، شوتێکی ئاڕاستە کرد و لەسەر شێوازی کریستیانۆ ئاهەنگی گێڕا.

هەرچەندە زای فڵاوەرس خەڵکی ناوچەی فۆرت لاودێردەیڵە، ئەو ناوچەیەی یانەی ئینتەر مەیامی لێیە و دەبووایە هاندەری لیۆنێل مێسی بووایە زیاتر لە رۆناڵدۆ، بەڵام ئەستێرە 23 ساڵییەکە زیاتر بە جادووی رۆناڵدۆ سەرسامە.

لاساییکردنەوەی شێوازی ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی تۆپی پێی لە تۆپی پێی ئەمریکی بووەتە شتێکی باو، پێشتر ئالێن لازارد، یاریزانی گرین بای پاکەرس لە ساڵی 2022 هاوشێوەی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، ئاهەنگیگێڕا.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ نەسڕ پێشکەش دەکات، تاوەکو ئێستا 24 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button