ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

داروین نونێز زیان بە لیڤەرپوول دەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی بەشداریكردنی داروین نونێز لە یارییەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەبێت بڕە پارەیەك بە بێنفیكا بدات.

رۆژی شەممەی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی پرێمەرلیگ.

داروین نونێز بەشێوەی سەرەكی بەشداری یارییەكەی كرد و لە خولەكی 85 یاریگای جێهێشت و هارڤی ئیلیۆت جێگای گرتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ یارییەكەی بەرامبەر سیتی یاری ژمارە 60ی نونێز بوو لەگەڵ لیڤەرپوول، ئەمەش بوو بە هۆی كاراكردنی مەرجێكی زیادە لە گرێبەستەكەیدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بێنفیكا لە كاتی فرۆشتنی داروین نونێزدا مەرجێكی زیادەی لە گرێبەستەكەیدا كارا كرد.

لە راپۆرتەكەشدا ئەوە هاتووە، بەبۆنەی گەیشتنی بە یاری ژمارە 60 لیڤەرپوول دەبێت بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند بە بێنفیكا بدات، كە ئەو بڕە پارەیە بەشێكە لەو 21 ملیۆن زیادكراوەی لە گرێبەستەكەیدا هەبووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە كاتی گەیشتنی بە یاری ژمارە 10 رێدز بڕی 4.3 ملیۆن پاوەندی بە بێنفیكا داوە.

لە ساڵی 2022 نونێز بە بەهای 64 ملیۆن پاوەند و 21 ملیۆن گۆڕانكاری لە بێنفیكاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

داروین نونێز بە درێسی لیڤەرپوولەوە

لە 60 یاریدا لەگەڵ رێدز نونێز 22 گۆڵی كردووە و 10 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button