گواردیۆلا: شانازیە تیپەکەم دوای هەشت ساڵ بەم شێوەیە یاریی دەکات
یاریگا
یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە یاریی لوتکەی گەڕی سێزدەی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
دوای یارییەکە پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی مان سیتی، سەبارەت بە ئاستی یاریزانەکانی گووتی
ئاستی تیپەکەم نایاب بوو، شانازی دەکەم کە دوای هەشت ساڵ هێشتا بەم شێوەیە یاریزانەکانم یاری دەکەین. بەڕاستی لە هەموو ڕوویەکەوە باش بووین و پێویست بوو باشتریش بین بەرامبەر بە تیپێکی سەرسوڕهێنەر. ڕەنگە کەمێک لەو پاسەی کۆتاییمان کەم بووبێت بەڵام بەڕاستی بەرگرییەکی باشیان کرد. ئەوەی بەرامبەر لیڤەرپوول تەنها 2 لێدانی لە گۆڵدا هەبوو، دەستخۆشییەکی گەورەیە بۆ هەوڵەکانی تیپەکەمان.
راهێنەرەکەی ستیزن سەبارەت بە گرژی نێوان خۆی و داروین نونێز هێرشبەری لیڤەرپوول بە کورتی گووتی
کێشەکەی نێوان من و داروین نونێز لە کۆتایی یارییەکە، شتێکی ئاسایی بوو