کوردستانگرنگترین

لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان چی روویدا؟

دەربەندیخان هاتە پێشەنگی خولەکە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان، دەربەندیخان و پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ بە بردنەوەیان هاتنە پێشەنگی خولەکە، هەندرێن تووشی دۆڕانێکی گەورە بوو پێشەنگی خولەکەی لەدەست دا، لەکۆی 8 یاریی 24 گۆڵ تۆمارکران.

  • ئارارات لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و تاکە یانەیە لەم وەرزە لەکۆی پێنج گەڕ تامی سەرکەوتنی نەکردووە، لەم گەڕەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3-0 بە سەیدسادقی میوانداریی دۆڕا، لەکۆی پێنج یاری تەنیا دوو خاڵی کۆکردووەتەوە و خراپترین هێلی بەرگریشی هەیە و 10 گۆڵی لێکراوە.
  • یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق لەم گەڕەش گۆڵی تۆمارکرد و لەکۆی پێنج یاری شەش گۆڵی تۆمارکردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02kBzUx5g65K73PXMFdBHb8LcuGvLYti8Qo8Qmtn1u62pYrV2avjrirJ2ekmTEWV9Ul

  • دەربەندیخان بە بردنەوەی لە شەقڵاوەی میوانی بە ئەنجامی 3-0 هاتە پێشەنگی خولەکە و بە جیاوازیی گۆڵ لەپێشەوەی پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ دێت کە ئەوانیش بردنەوەیان بەدەستهێنا و خاوەنی نۆ خاڵن.
  • لەم گەڕە سەفین ئەمین هێرشبەری چوارقوڕنە لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەمی خولەکە دەستنیشانکرا، دوو گۆڵی بەرامبەر هەندرێن کرد و بردنەوەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
  • لەکۆی هەشت یاریی گەڕی پێنجەم، 24 گۆڵ تۆمارکران و ناوبژیوانان سێ پێناڵتییان هەژمارکرد و کارتێکی سورویشیان بەرزکردەوە.
  • هەندرێن لەکۆی چوار گەڕێ رابردوو هیچ گۆڵێکی لێنەکرابوو، کەچی تەنیا لەم گەڕە لە یاریگای خۆی سێ گۆڵی لەلایەن چوارقوڕنەی میوانی لێکرا، بە ئەنجامی 3-1 تووشی دۆڕان بوو پێشەنگی خولەکەی چۆڵکرد.
  • هەولێر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی بەردەوامە ئەم گەڕەش لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە رانیە دۆڕا.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0M84QFBgCDDvq9uDu54X4hg4uDcMGtopp2N7DrWmvYZZNgSYXMFoeEPgWvv5Pdp6fl

بابەتی زیاتر

Back to top button