ئیسپانیا

چاڤی، تێرشتیگن لە پێکهاتەکەی دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، نایەوێت مەترسی لەسەر تێرشتیگن، گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی، لە یاری بەرامبەر ڤایکانۆ، درووست بکات.

مارک ئاندرێ تێرشتێگن، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا. گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، لە بڕبڕەی پشتی، هەمان ئەو ناوچەیەی کە لە ساڵی 2014 تووشی پێکان ببوو، هەستی بە ئازار کرد بەم بۆنەیەوە ناتوانێت یاوەری هەڵبژاردەکەی لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر نەمسا بکات.

گۆڵپارێزەکە دوێنی لەلایەن پزیشکانی بارسێلۆنا پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت کێشەی ئازاری پشتی ئەوەندە جددی نییە و بە چەند جەلسە چارەسەری فیزیۆتێراپی چارەسەر دەبێت. بەڵام هێشتا دیار نییە کە ئایا رێگەی پێدەدرێت بەشداری یارییەکەی شەممە بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ بکات یاخود نا.

بارسێلۆنا هەفتەی داهاتوو یارییەکی گرینگ و یەکلاکەرەوەی بەرامبەر پۆرتۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ هەیە، کە تیایدا ئامادەبوونی تێر شتیگن زۆر گرنگە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەگەری ئەوە زۆرە کە چاڤی لە یاری بەرامبەر بەرامبەر رایۆ پشووی پێبدات و مەترسی نەخاتە سەری.

بەم شێوەیە چانسی ئیناکی پێنا، گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە بۆ ئامادە بوون لە پێکهاتەی سەرەکیدا زۆرە. دوایین یاری لالیگا کە پێنا بۆ بارسیلۆنا ئەنجامیدا لە 4ی حوزەیرانی 2023 بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بوو کە تەنیا 27 خولەک یاری بۆ یانەکەی کرد و بە ئەنجامی 2-1 شکستیان پێهات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button