ئه‌مریکاگرنگترین

ئەرجەنتین دەتوانێت جادووەکەی بەڕازیل بەتاڵ بکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی سبەی لیۆنێل مێسی و هەڵبژاردەکەی رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبنەوە و دەیانەوێت جادووە مێژووی و لەمێژینەکەی بەڕازیل تێک بشکێنن.

میوانداریکردنی مۆندیال بۆ بەڕازیل لە ساڵی 1950 لەبیرنەکراو و لە ساڵی 2014 کارەساتێکی لەبیرنەکراو بوو. بەڵام هێشتا جادووەک هەیە لە بەڕازیل کە تێک نەشکاوە. هەرگیز هەڵبژاردەکەی سامبا لە یاریگای خۆیان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا شکستیان پێنەهێندراوە. رەنگە سبەی بەرەبەیان کە میوانداری پاڵەوانی جیهان، ئەرجەنتین دەکەن لە یاریگای ماراکانا لە ریۆ دی جانیرۆ ، جادووەکەیان بەتاڵ بکرێتەوە.

دوای ئەنجامدانی 5 یاری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و بەڕازیلیش پلەی پێنجەمی گرتووە، ئەگەر ئیکوادۆر بەهۆی شکاندنی یاساوە سزا نەدرابا، سامبا ئێستا لە پلەی شەشەمدا دەبوو. دوای چوار یاری خراپ لەسەریەک و دوو دۆڕانی بێ وێنەی لەسەریەک لە پاڵاوتنەکاندا، هەندێک پێیان وایە ئەمە خراپترین بەڕازیلە لە مێژوودا.

پێشبینی دەکرا فێرناندۆ دینیز، راهێنەری هەڵبژاردەی سامبا رووبەڕووی کێشەی زۆر ببێتەوە. دینیز هەوڵدەدات وەک راهێنەرانیتر نەبێت و متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی باش لە نیوانیان کە دەبەوێت ببێتە هۆی جوڵەی پێشبینینەکراو لە یاریگادا. بێگومان بۆ ئەمەش کاتی پێویستە بەڵام بەهۆی کەمی کاتی مەشق و راهێنانەکان ئەم تاکتیکەی ناتوانێت جێبەجی بکات.

دینیز کە پێشتر هیچ ئەزموونێکی لە ئاستێکی وادا نەبووە، تووشی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە. لە یارییەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا کە بە ئەنجامی 2-1 شکستیان خوارد، یاریزانەکانی چەند جوڵەو هەلێکیان هەبوو کە لە سێ یاری پێشوودا نەبینرابوو. بەڵام بەرگری تیپەکەی ئاستێکی باشی نەبوو و پێشووتریش یانەکانی کە دێنیز راهێەرایەتی بۆ کردوون هێڵی بەرگریان لاواز بووە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش بە 4 بردنەوەو یەک شکست باشترین هەڵبژاردەی ئەم پاڵاوتنە بوونە و چاوەڕێ دەکرێت بزانین ئایا پاڵەوانەکانی جیهان دەتوانن لە یاری داهاتوویان گەێ کوێرەکەی بەڕازیل بکەنەوە یاخود نا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button