سعوودیە

هاوشێوەکەی رۆناڵدۆ لە تیپی خانمانی نەسر

Yariga App

یاریگا –

کلارا لۆفانگا، هێرشبەرە تانزانیاییەکەی یانەی نەسری سعودی، دوای 5 هەفتە وەکوو گۆڵکاری خولی نایابی ئافرەتانی سعودیە هەڵبژێردراوە.

لۆفانگا لە خولەکەکانی 3 و 70 دا دوو گۆڵی بەرامبەر یانەی ئەهلی تۆمارکرد، ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتنی تیپی ئافرەتانی نەسر لە هەفتەی پێنجەمدا.

لۆفانگا خەڵکی تانزانیایە، بە خێرایی و هێزی لێدانەکانی، سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر هێڵی بەرگری رکابەرەکانیان بە تایبەتی یانەی ئەهلی کە لەسەرەتای وەرزەوە تەنها یەکجار گۆڵەکەیان کرابۆوە.

ئەم دوو گۆڵە بووە هۆی ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لوفانگای تەمەن 18 ساڵ بکاتە 6 گۆڵ لە 5 یاریدا.

نەسر لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی تانزانیا واژۆکرد دوای ئەوەی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کردبوو  کە تیایدا گۆڵکاری پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ مۆندیالی 2022ی ئافرەتان بوو بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ.

یانەی نەسری ئافرەتان لە کۆی 5 یاریدا توانییویەتی 15 خاڵ کۆ بکاتەوە و لە پێشەنگی رێزبەندی خۆلی تۆپی پێێ ئافرەتانی سعودیەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button