ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەیاریگا

داروین نۆنێز بە بڕیارێکی یانەکەی تووڕە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێزی هێرشبەری لیڤەرپوڵ بە بڕیارەکەی یانەکەی بۆ رەتکردنەوەی پێشنیاری نەسر تووڕەیە.

نونێز لە دوای مشتومڕێکی زۆرەوە و بە گرێبەستێکی زەبەلاح بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، زۆرێک پێیان وابوو کە ئەو دەبێتە رکابەرێکی جددی بۆ ئێرلینگ هالاند، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت لە ئاماری ئەستێرە نەرویجییەکە نزیک بێتەوە و جیاوازی زۆری لەگەڵیدا هەیە.

ئەو یاریزانە لە ماوەی یاریکردنی لە لیڤەرپوول رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، زۆرێک لە هاندەرانی تیپەکەش پێیان وایە پێویستە بە زووترین کات بفرۆشرێت و تیپەکە پێویستی بە جێگرەوەیەکی باشتر بۆی، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە بۆ ئێستا بیر لە دەستبەرداربوونی ناکەنەوە و پێیان باشە بمێنێتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە کە نەسری سعودی لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە کردووە تاوەکوو شانبەشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوول بڕیاریان دا بە بێ هیچ بیرکردنەوەیەک ئەو ئۆفەرە رەتبکەنەوە و تەنانەت رەتیانکردەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانە سعوودیەکە دابنیشن.

بەڵام ئێستا رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە دوایین بڵاویکراوەیدا دەڵێت، ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە توڕەیە لەوەی بەڕێوبەرانی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی لەو شێوەیەیان رەتکردووەتەوە و هێرشبەرەکەی دەیهەوێت خولەکی زیاتری بۆ یاریی کردن پێبدرێت و بچێتە خولی سعودیە تاوەکوو شانبەشانی رۆناڵدۆ یاری بکات، ئەم بڕیارەی نۆنێز بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی، زۆر کەسی تووشی سەرسوڕمان کردووە، بەڵام پێدەچێت هیچ کێشەیەکی لە جێهێشتنی تۆپی پێی ئەوروپا و یاریکردن لە خولی سعودیە نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button