خوله‌کانی دیکە

شەوێکی مێژوویی چاوەڕێی کریستیانۆ و پۆرتوگال دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەتوانێت مێژووییترین و یەکلاکەرەوەترین سەرکەوتن بۆ یۆرۆی 2024 تۆمار بکات.

تیپەکەی رۆبێرتۆ مارتینێز، لە مانگی رابردوودا سەرکەوتنی خۆی بۆ یۆرۆی 2024 مسۆگەر کرد، بەڵام بەوە رازیی نین و دەیانەوێت قۆناغی پاڵاوتنەکان بە 10 بردنەوە لەسەریەک و هەموو خاڵە ئەگەرییەکان کۆتایی پێبهێنن.

راستییەکە ئەوەیە کە دوای دەرکردنی پۆرتوگال لە مۆندیال کە بووە هۆی کۆتایی هاتنی هاوکارییەکانی سانتۆس لەگەڵ هەڵبژاردەکە، کەم کەس پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە پۆرتوگال لەگەڵ مارتینێز ئەنجامێکی لەو شێوەیە بەدەستبهێنێت. ئێستا تیمەکەی مارتینێز بە 9 بردنەوە و 34 گۆڵ و دوو گۆڵی لێکراو سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی و ئەگەر ئەمشەو لە ئایسلەندا بباتەوە، ئەوا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن کە 10 سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەست دەهێنن.

هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەکوو هەمیشە ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەکەیەتی و رۆڵی سەرەکی لەم سەرکەوتنەدا بینی و توانی لە هەشت یاریدا 10 گۆڵ بکات. هەرچەندە کە مۆندیالێکی باشی نەبوو، بەڵام بەهۆی گۆڕینی ستافی تەکنیکی بڕیاری بەردەوامبوونی لە یاریکردن لە پورتوگالدا، ئێستاش چاوی لەوەیە پاڵەوانێتی 2016 لە پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆدا دووبارە بکاتەوە.

بەدڵنیاییەوە رۆناڵدۆ و پۆرتوگال رکابەری جدین بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، ئەمەش تاکە چانسی رۆناڵدۆ دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری شەشەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button