کوردستانگرنگترین

هێمن نازم بۆ یاریگا: دڵخۆشم بەوەی بە ئەستێرەی گەڕی چوارەم دەستنیشان کرام

'هیوادارم ئەم وەرزە ببینە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان'

Yariga App

هێمن نازم بە دەستنیشانکرانی بە باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە دڵخۆشە و دەڵێت:؛متمانەمان بە خۆمان هەیە ئەم وەرزە نازناوەکە بەدەست بهێنین’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0uJMBpQ9HvTAqZDPKHWbSHvMYyqHtGmA3tAUYZuXPEiVrVSMS8QgoPF6LEmLN2f3Dl

هێمن نازم ناوەڕاستکاری یانەی هەندرێن دوای ئەوەی بە ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، لە لێدوانێکی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:’زۆر سوپاسی یاریگا دەکەم بە ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانیان کردووم زۆر دڵخۆشم بەم هەڵسەنگاندنە، ئێمە ئەم وەرزە تیپێکی زۆر تۆکمەمان هەیە، سەرجەم یاریزانان و راهێنەران و دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بە یەک دەست و یەک رۆح کار دەکەین، هیوادارم بتوانین قەرەبووی وەرزەکانی رابردوو بکەینەوە و ئەم وەرزە نازناوی خولەکە بەدەست بهێنین’.

هێمن نازم لە یاریی بەرامبەر ئارارات دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و بەو دووانەیە سێ خاڵی بۆ یانەکەی پایتەخت بەدەستهێنا و هاتنە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02gBbDAdQBJdtWmp2QaiMmAU7NqJgEC1ti7k2PxwYUwBbckZ17KzFpGMh5ug63C1gyl

بابەتی زیاتر

Back to top button