ئینگلتەرا

ریێس جەیمس سەردانی ئەو هاندەرەی کرد لە یاریی مان سیتی ’20 خولەک مرد و زیندوو بووەوە’

جەڵتەی دڵ لێیدا و بووە هۆی وەستانی یارییەکە

Yariga App

ریێس جەیمس بەرگریکاری چێڵسی سەردانی ئەو هاندەرەی کرد، لە یاریی لوتکەی چێڵسی و مانچێستەر سیتی ’20 خولەک مرد و زیندوو بووەوە’.

ریێس جەیمس لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویکردووەتەوە، سەردانی مات ئیکلینیکا هاندەری یانەکەی کردووە، کە لە دوایین یاریی بلووز لە پرێمەرلیگ لەناو یاریگای ستامفۆرد بریدج جەڵتەی دڵ لێدا و بۆ ماوەی 20 خولەک هۆشی لەدەست دا و بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە.

ریێس جەیمس لەبارەی سەردانەکەی بۆ نەخۆشخانە نووسیویەتی :’ئەمشەو سەردانی هاندەرێکی یانەکەمانم کرد کە لە یاریی بەرامبەر مان سیتی بۆ ماوەی 20 خولەک دڵی لە لێدان کەوت، بەڵام دواتر پزیشکەکان توانیان دڵی بخەنەوە کار و ژیانی رزگار بکەن، پیاوێکی ئازایە و خێزانێکی جوانی هەیە، زۆر دڵخۆشم بەوەی بە تەواوەتی چاکبووەتەوە’.

لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، چێڵسی و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج 4-4 یەکسان بوون، سێ جار بلووز لە ئەنجامی یارییەکە دواکەوت، بەڵام لە دوایین خولەکەکان چێڵسی گۆڵی یەکسانبوونی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button