ئینگلتەراگرنگترین

هاری کەین لە شکاندنی ریکۆرد ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین لە شکاندنی ریکۆردەکان ناوەستێت و خەریکە لە بەشی کۆتایی کاروانی وەرزشیدا، ناوی دەخاتە پاڵ ناوی گەورەکانی یارییەکە.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامێکی گەورەتر لە هەڵبژاردەی ماڵتا بباتەوە، بەڵام کەین پارێزگاری لە بەردەوامی هەژاندنی تۆڕی گۆڵی رکابەرانی کرد و لە خولەکی 75ی یارییەکە گۆڵێکی کرد.

ئەمە 15-مین گۆڵی کەین بوو لە هەشت یاری یەک لە دوای یەکی میونشن و ئینگلتەرا و ئەمەش ریکۆردێکی ناوازەیە بۆ کەین.

کەین یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی یارییەکەی شەوی رابردووی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان. لەوەتەی پەیوەندی بە میونشنەوە کردووە، کەین 21 گۆڵی لە 16 یاریدا کردووە و پێدەچێت، کەس توانای وەستاندنی ئەستێرەی پێشووی تۆتنهامی نەبێت.

لە گرێبەستی نێوان کەین و میونشندا هاتووە، ئەگەر ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا 40 گۆڵ بکات، ئەوا بڕی 250 هەزار یۆرۆ وەک شیرینی وەردەگرێت. هێشتا نەگەیشتووینەتە ناوەڕاستی وەرز و کەین زیاتر لە نیوەی گۆڵی داواکراوی کردووە.

دووشەممە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ماسێدۆنیای باکوور دەبێتەوە و چاوی لە شکاندنی ریکۆردی زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button