Loading...
ئاسیاعێراق

ئەمجەد عەتوان بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە

لە یاریی ئیندۆنیسیا و ڤێتنام بێبەش دەبێت

Yariga App

ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکاری یانەی زاخۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ناکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە راگەیاندراوێکیدا رایگەیاندووە، ئەمجەد عەتوان تووشی پێکان بووە و لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بێبەش دەبێت، ئەمڕۆ بەرامبەر ئیندۆنیسیا بێبەش دەبێت و بۆ یارییەکەی ڤێتنامیش لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین گەشت ناکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکردووە، پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەی یانەی زاخۆ مەترسیدار نییە، بەڵام خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادە نییە سەرکێشی پێبکات و بڕیاریداوە پشوو بەو یاریزانە بدات.

ئەمجەد عەتوان لە لێدوانێکی لەبارەی پێکانەکەی رایگەیاندووە:’هیوادارم بە زووترین کات چاک ببەمەوە لە پێکانەکەم، بەڵام پێویست بە دوودڵی ناکات من باشم، بۆ پشتیوانی و هاندانی هەڵبژاردەکەشم ئامادە دەبم’.

 

Back to top button