ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پلانی ریال مەدرید بۆ چارەسەركردنی ئەستێرەیەكی لە خەمۆكی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانێكی داڕشتووە بەمەبەستی چارەسەركردنی یەكێك لە ئەستێرە لاوەكانی لە خەمۆكی، بەهۆی بەشدارینەكردنی لە هیچ یارییەكی یانەكەدا.

ئاردا گولەر یاریزانی توركی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەو كاتەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەكەوە كردووە، بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە نەیتوانیووە لە هیچ یارییەكی ئەو یانەیەدا بەشداری بكات.

ئاردا گولەر خەریکە تووشی خەمۆکی دەبێت

لەگەڵ دەستپێكی گواستنەوەی بۆ یانە شاهانەكە ئاردا گولەر تووشی پێكان بوو، كە وایكرد لە وەرزی ئامادەكاری دووربكەوێتەوە، دوای دووركەوتنەوەی لە گەشتەكەی ئەمریكا گولەر گەڕایەوە راهێنانەكان، پاشان لە مانگی هەشت نەشتەرگەری بۆ كرا و دوای گەڕانەوەی بۆ راهێنانەكان دووبارە پێكانەكەی سەریهەڵدایەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ پزیشكانی یانەی ریال مەدرید هەوڵی چارەسەركردنی لایەنی دەروونی یاریزانەكە دەدەن، كەئەمەش كاریگەری لەسەر لایەنی جەستەیی هەیە، بەوپێیەی هەست بە خەمۆكی دەكات كە تا ئێستا بەشداری لە هیچ یارییەكی یانە شاهانەكەدا نەكردووە.

کارلۆ ئانچێلۆتی پێشتر دانی بەوەدانابوو کە یاریزانە لاوەکەی لە ئێستاوە تووشی خەمۆکی بووە، لە لێدوانەکانی پێشوودا وتی: گولەر؟ خەمۆکە، ئەو گەنجە و دەیەوێت یاری بکات، پێکانەکەی ئەم دواییە هەنگاوێکە بۆ دواوە، پشوویەکی نێودەوڵەتی هەیە و هەوڵدەدەین بیگەڕێنینەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەکە نایەوێت باس لە وادەی گەڕانەوەی گولەر بکات، بەڵام سەرنجیان لەسەر پێویستی سەبرگرتنی یاریزانەکە و کارکردنە بۆ کەمکردنەوەی چاوەڕوانییەکان و فشارەکان سەبارەت بە یەکەم دەرکەوتنی.

رێلیڤۆ روونیشیکردووەتەوە، پەلەکردنی گولەر بۆ یاریکردن کاریگەری لەسەر چاکبوونەوەی هەبووە، بەتایبەتی کە چاوەڕوانییەکی نائاسایی هەبووە و قۆناخی ئەم دواییە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ژیاوە.

پزیشکەکان پێیان وایە هەستکردن بە خەمۆکی گولەر وا دەکات ئەو ئەستێرە گەنجە نەتوانێت هاوکاری هاوڕێکانی بکات و یاری بكات، بۆیە هەوڵەکان دوو هێندە بوون لەگەڵ یاریزانەکە لە لایەنی دەروونییەوە بۆ ئەوەی ئارامییەکەی بپارێزێت.

ئاردا گولەر لەسەر كورسی یەدەگی ریال مەدرید

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و بارسێلۆناش بە 30 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button