ئاسیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

بەشداری کردنی یانەکانی خولی سعودی لە چامپیۆنزلیگ، تاوەکو ئێستا بژاردەیەکی بەهێزە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسری سعوودی لە گەڕانەوەی بۆ خولە دڵخوازەكەی كە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە نزیكدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی سپۆرت میدیا سێت یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەنیازە یانەی نەسر بانگهێشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2024/2025 بكات، بەوپێیە ئەو یانەیە كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری لێدەكات و یەكێكە لەو سێ یانەی ئێستا كە زۆرترین هاندەریان هەیە لە جیهاندا.

ئەمەش بەواتای ئەوە دێت جارێكی دیكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە خولە دڵخوازەكەی خۆی.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەمە ئەو هەواڵەیە كە لە سعودیەوە بڵاوبووەتەوە، بەڵام زۆر بەربەست هەیە كە دەبێت تێیبپەڕێنێت لە پێش هەموویانەوە یاسای یاری خاوێنە.

لە گواستنەوەكانی زستانەی وەرزی 2022/2023 دۆن رۆناڵدۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە ریزەكانی نەسری سعودیەوە كرد.

رۆناڵدۆ بە كردنی 140 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگ دێت و لە پلەی دووەمیش لیۆنێل مێسی دێت بە 129 گۆڵ.

خولی سعودی بەرەوپێشچوونێکی دیاری بەخۆیەوە بینەوە، ئێستا ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما، نێیمار دا سیلڤا و سادیۆ مانێ یاری لە خولەکەدا دەکەن و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەی وەک محەمەد سەڵاح و ڤیكتۆر ئۆسیمینیش دەدەن.

جامی چامپیۆنزلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button