سعوودیەگرنگترین

مەحرز هۆکاری جێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکات

''ئێستا لە وڵاتێکی موسڵمانم''

Yariga App

یاریگا –

ریاز مەحرز، ئەستێرەی جەزائیری و ئەهلی سعودی هۆکارەکانی جێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکات.

مەحرزی تەمەن 32 ساڵان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپ-ی فەرەنسی جەختیکردەوە، رۆڵێکی باڵای لە مان سیتی هەبوو و تەنانەت یانە ئینگلیزییەکە بە باشترینی جیهان وەسف دەکات. مەحرز دەڵێت

مانچێستەر سیتی باشترین یانەی جیهانە و رۆڵێکی گرنگم لە یانەکەدا هەبوو، هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەم مابوو و دەمتوانی بەردەوام بم، بەڵام خۆم بڕیاری چوونە دەرەوەمدا. پێم وابوو ئەمجۆرە دەرفەتە جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە، چونکە پێنج وەرز لە مان سیتی یاریم کرد و هەموو شتێکم بەدەستهێنا. بۆ ئەوەی زیاتر راستگۆ بم، هێشتا تامی بردنەوەکانم تەواو نەبوو، چونکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەشداریم لە قۆناخی پێشکۆتایی و یاری کۆتاییدا نەکرد، بەڵام لە وەرزەکانی پێشووتر، بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووم و رۆڵێکی گرنگم دەگێڕا.

سەرەڕای تەواوبوونی سەردەمەکەی لە مانسیتی، مەحرز ئاشکرای دەکات، لەبارەی پەشیمانبوونەوەی، هەستێکی تێکەڵی هەیە،

ناتوانم بڵێم لە ساڵی رابردوودا هەموو شتێک بە خراپی بەڕێوەچوو، بەڵام هەندێ هەستم هەیە کە ئەرکەکەم تەواو نەبووە. ئۆفەرەکەی ئەهلی زۆر باش بوو، چوار ساڵ لەم یانەیە یاری بکەم، ئێرە وڵاتێکی موسڵمانە و لە پارێزگاری خێزانەکەم دڵیانم.

مەحرز رەتیدەکاتەوە لە جێهێشتنی مان سیتی پەشیمان بێت، چونکە تێکسیکی بێگریستاین، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئینگلیزییەکە، پڕۆژەیەکی نوێی ئامادەکردبوو و ناوی مەحرزیشی تێدابوو

لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی پەشیمان نیم، هەرچەندە پڕۆژەیەکی نوێ لەو یانەیە دەستیپێکردووە و بێگریستاین و پێپ گواردیۆلاش دەیانەویست بمێنمەوە، بەڵام من خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانم لێکدایەوە ئینجا بڕیارمدا. دەتوانم دووپاتیبکەمەوە، لە جێهێشتنی سیتی پەشیمان نیم.

ئەستێرەی جەزائیری پێی وایە ئاستی خولی رۆشنی سعودی خراپ نییە و لە ماوەیەکی نزیکدا زۆر باشتر دەبێت و ئەم قۆناخەی ئێستا بە سەرەتا وەسف دەکات. مەحرز دەڵێت ”خولی سعودی ناتوانێت ببێتە باشترینی جیهان، بەڵام دەکرێت لە ریزبەندەکانی پێنجەم تاوەکو حەوتەمدا بێت”.

مەحرز بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ لێستەر سیتی یاری کرد، هەروەها پێنج وەرزیشی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەڕێکرد. لە کۆی بەشدارییەکانی لەگەڵ هەردوو یانەکە 85 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button