ئینگلتەرا
ڕیچارلیسۆن و سانچۆ ئامانجی سعودییەکانن
یاریگا
جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد و ڕیچارلیسۆن، هێرشبەری بەڕازیلی تۆتێنهام، لەلایەن یانە سعودییەکان بۆ گواستنەوەی زستانە چاودێری دەکرێن.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەکانی سعودی بەنیازن بودجەیەکی گەورە بۆگواستنەوەی زستانە ئامادە بکەن و لە پرۆسەی گواستنەوەی ئەستێرەکانی خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سانچۆ ئارەزووی یاریکردن لە خولی سعودیەی نیە، هەروەها تۆتنهامیش نایەوێت ڕیچارلیسۆن لەدەست بدات.