ئینگلتەرا

گورزێکی دیکە بە مانچێستەر یونایتد دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

جۆنی ئیڤانز، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئیڤانز لە یاری رابردووی مان یونایتد بەرامبەر کۆپێنهاگن (4-3) تووشی پێکان بوو، بەمەش ناوی دەچێتە لیستە پڕ پێکانەکەی شەیتانە سوورەکان کە بریتین لە لیساندرۆ مارتینێز، لوک شۆو، تیرێل مالاسیا و کاسێمیرۆ.

یاریزانی نێودەوڵەتی باکووری ئێرلانەدا بەشداری لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی دانیمارک و فینلاند ناکات.

کۆماری ئێرلەندا لە پلەی پێنجەمی کۆمەڵەی هەشتەمدا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ دێت.

ئیڤانز لە بازاڕی گواستنەوەی رابردوودا دوای هەشت ساڵ، گەڕایەوەی ئۆڵدترافۆرد. وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشداری لە پێنج یاریدا کردووە.

مان یونایتد لە پلەی هەشتەمی پرێمەرلیگدا دێت و تاوەکو ئێستا 18 خاڵی لە کۆی 11 یاریدا کۆکردووەتەوە. ئەمڕۆ لە ئۆڵدترافۆرد پێشوازی لە لوتن تاون دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button