ئیتاڵیا

وادەی گەڕانەوەی ڤیکتۆر ئۆزیمن راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-ڤیکتۆر ئۆزیمن نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان پاش دابڕان لە ریزەکانی ناپۆلی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک.

گۆڵکارەکەی ناپۆلی لە 13ی مانگی رابردوو دا لەگەڵ هەڵبژاردەی نێجیریا تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە لە کۆتا پێنج یاری یانەکەی دابڕاوە.

بەگوێرەی ئیل ماتیۆی رۆژنامەنووسی توتۆ مێرکاتۆ وێب، ئۆزیمن ووردە ووردە مەشقەکانی نێو یاریگای دەستپێکردووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت  دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بگەڕێتەوە یاریگاکان و بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتەلەنتا لە 25ی ئەم مانگە ئامادەبێت.

دوای تەنها چوار رۆژ لەو یارییەش، ناپۆلی رووبەرووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لە خولی پاڵەوانەکان و یانەکە دەیەوێت ڤیکتۆر لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

ناپۆلی و ئۆزیمن لە هەمان ئاستی وەرزی پێشوودا نین و یانەکە لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئیتاڵی دێت، هێرشبەرە نێجیرییەکەش لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button