ئینگلتەرا

گورزێکی کوشندە بەر نیوکاسڵ کەوت

Yariga App

یاریگا –

ئیدی هاو، راهێنەری یانەی نیوکاسڵ دووپاتیکردەوە کە دان بێرن، بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە دوای ئەوەی لە بڕبڕەی پشتیدا تووشی پێکان بوو.

دان بێرن لە یارییەکەی نیوکاسڵ بەرامبەر ئارسیناڵ کە بە ئەنجامی 0-1 سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، لە گێمی یەکەمدا بەهۆی ئازارەوە گۆڕانکاری پێکرا. ئێدی هاوی راهینەر لە پێش یارییە گرنگەکەی یانەکەی لە یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و باسی پێکانی یاریزانەکەی کرد و لەمبارەیەوە گوتی:

بەداخەوە دان بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، رەنگە دوور کەوتنەوەکەی بۆ ماوەی یەک یان دوو مانگ بێت، ئەو لە ناوچەی بڕبڕەی پشتیەوە توشی پێکان بووە و ئەمە گورزێکی گەورەیە بۆ ئێمە. لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردووە ئاستێکی زۆر باسی پێشکەش کردووە لە ناو یاریگادا دەدرەوشێتەوە، هەروەها لەدەرەوەی یاریگاشدا کەسایەتییەکی زۆر باشی هەیە لە رووی کارەکتەری، ئیرادەی، ئەزموونی و پابەندبوونی، بۆیە ئەو تەنها یاریزانێک نییە کە لە پێکهاتەکەدا لەدەستی دەدەین.

لە ئێستادا هاو، بژاردەی کەمی لە هێڵی بەرگریدا هەیە، مات تارگێت بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و سڤێن بۆتمانیش ئامادە نییە. بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەم یاریزانانە، راهێنەرەکە کۆمەڵێک یاریزانی لاوی خستۆتە نێو پێکهاتەکەیەوە بۆ گەشتەکەی ئەڵمانیا.

تا ئەو کاتەی بێرن دەگەڕێتەوە لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، داهاتووی نیوکاسڵ یەکلایی دەبێتەوە. دوای ئەوەی لە سێ یاریدا چوار خاڵیان بەدەستهێناوە، دۆڕاندنەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر دۆرتمۆند، هیوایەکی کەم بۆ یانە ئینگلیزییەکەدەهێڵێتەوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16.

لە ئێستادا هەردوو یانە بە کۆ کردنەوەی 4 خاڵ بە جیاوازی گۆڵەوە لە رێزبەندی دووەم و سێێەمی کۆمەڵەکە دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button