ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

چێڵسی پارێزگاری لە ئاڵتوونەكەی ئارسیناڵ كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دیارییەكی گرانبەهای پێشكەشی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی كرد، دوای بردنەوەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر تۆتنهام.

تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی چێڵسی لەلایەن نیكۆلاس جاكسن سێ گۆڵ و كۆل پالمەر گۆڵێك تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی تۆتنهام لەلایەن كۆلۆسێڤسكی تۆمار كرا.

لەو یارییەدا هەریەك لە یاریزانانی تۆتنهام كریستیان رۆمێرۆ وئینیۆما یودۆگی بە كارتی سوور كرانە دەرەوە و سپێرز بە 9 یاریزانەوە یارییان دەكرد.

بەوەش چێڵسی لەم وەرزەدا تۆتنهامی تووشی یەكەم دۆڕاندن كرد و دەستكەوتە مێژوویەكەی ئارسیناڵ بۆ وەرزێكی دیكە پاراست.

ئارسیناڵ بەتاكە یانە لە مێژوودا دادەنرێت كە بە بێ هیچ دۆڕاندنێك نازناوی جامی زێڕینی پرێمەرلیگی بەدەستهێنابێت.

لە وەرزی 2003/2004 ئارسیناڵ توانی بە راهێنەرایەتیكردنی ئارسێن ڤینگەر پرێمەرلیگ بباتەوە بە بێ ئەوەی تووشی هیچ شكستێك ببێت كاتێك لە 38 یاری لە 26 یاری براوە بوون و لە 12 یاریش یەكسان بوون.

بەو بردنەوەیەی شەوی رابردوو چێڵسی كۆی خاڵەكانی بۆ 15 خاڵ بەرز كردەوە و لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button