چاڤی: بەرامبەر سۆسیداد باش نەبوین
یاریگا
بارسێلۆنا لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە ئەڵمانیا رووبەڕووی یانەی شاختاری ئۆکراینی دەبێتەوە، پێش یارییەکە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکە باسی لە زۆر بابەت کرد.
راهێنەرەکەی بلاوگرانا سەرەتا لە بارەی ئاستی یانەکەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر ریال سۆسیداد لە گەڕی دوازدەی لالیگا گووتی
هەمیشە لەبیرمانە چی ڕوودەدات لەناوە و دەرەوەی تۆپی پێ. ڕۆحی شەڕکەری تیەکەم کەم بوو و لە ئەنجامدا کێشەمان بۆ دروستبوو. دەبێت کۆنترۆڵی زیاترمان بەسەر یارییەکەدا هەبێت. لە کۆتاییدا باوەڕمان بە خۆمان کرد. گێمی یەکەم قبوڵکراو نەبوو و ئاستی تیپەکەمان باش نەبوو و لە کۆتاییدا جیاوازیمان لە گەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید کەمکرد و ئەوەش دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ ئێمە
چاڤی لەبارەی سەرکەوتنی یانەکەی بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ گووتی
ئێمە کارەکانمان بە باشی ئەنجامداوە، لە کۆی 9 خاڵ هەر 9 خاڵەکەمان بەدەستهێناوە. وەک ووتم ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە بۆ قۆناغی شازدەو ئامانجی دووەممان ئەوەیە پێشەنگی گروپەکە بین. هەموو شتێک بەدەست ئێمەیە و سبەی هەلێکی گەورەمان لە بەردەمە
راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لەبارەی گەڕانەوەی لیڤاندۆڤسکی و پێدری لە پێکانەکەیان گووتی
بە دڵنیاییەوە ئەمە یارمەتیدەرمان دەبێت. پێدری و لیڤاندۆڤسکی و کۆندێ و ڕافینها یاریزانی گرنگن بۆ تیپەکە، ئەویش بەهۆی ئاستە بەرزەکەیان. دەبێت باشترین ئاستیان پێشکەش بکەن. ئەگەر ڕاستگۆ بین بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو و سێڤییا باش نەبووین. بەرامبەر شاختار هەموو یارییەکە خراپ نەبووین، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەگەڵ گەڕانەوەی یاریزانەکان باشتر دەبین