عێراقگرنگترین

نونو سانتۆ وەڵامی پرسیارەکانی تۆری وەرزشی یاریگا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەکشەمە نونو سانتۆ، راهێنەری یانەی ئیتیحادی سعودی، لە هەولێری پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک رۆژنامەنووس کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕە بە ئامادە بوونی نونو سانتۆی راهێنەر و یاریزان فەیسەڵ غامدی ناوەڕاستکار بەڕێوە چوو. رۆژنامەنووسان سەبارەت بە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی قوەجەویە کە سبەی لە میانەی هەفتەی چوارەمی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

لە وەڵامی پرسیارەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەبارەت بەوەیکە خولی رۆشەنی سعودی لە 5 ساڵی داهاتوودا چون دەبینێت گوتی:

خولی رۆشەنی سعودیە لە پێنج ساڵی داهاتوودا زۆر پێش دەکەوێت، جونکە پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیە و ژێرخانێکی باشی هەیە. هەموان کاری لەسەر دەکەن، دڵنیام لە 5 ساڵی داهاتوودا پێگەیەکی زۆر باشی دەبێت.

سەبارەت بە رووبەڕوبوونەوەی قوە جەویە گوتی:

یارییەکەی سبەی بێگومان ئاسان نییە، چونکە قوەجەویە یانەیەکی بەهێزە لە بەرگری کە بە 5 بەرگریکار یاری دەکات. ئەوان 4 پوینتیان هەیە، هەموو شتەک دەکەن بۆ بردنەوە و بەسەرکەوتن، گەر بیانەوێت سەرکەون دەبێت ئەو یارییە ببەنەوە.

لە وەڵامی پرسیاری، هۆکار چییە بێنزێما ئاستی دابەزیوە و وەکوو جاران ناتوانێت گۆڵ بکات گوتی:

کەریم بە تەنیا هۆکار نیە. گۆل کردن تیمێکی دەوێت نەک بەس یەک یاریزان، ئەمسال توشی چەندین پێکانی قورس بوینەوە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستمان هەبووە و وایکردوە نەتوانین پێکهاتەیەکی جێگر بۆ یاریەکان دابنێن. رەنگە ئەمانە هۆکاری سەرەکی بن.

چون دەتوانن سود لە پیشەگەرانی ئەورۆپی وەربگرن و لەگەڵ یاریزانی خولی نێوخۆیی سعودی هەماهەنگیان بکەن؟

لە پێکهاتەکەمان یاریزانی گەورەمان هەیە هەروەها یاریزانی سعودیسمان هەیە، ئەوەی گرنگە روحیەتی یاریزانەکانە کە بەیەکەوە کە تیپێکی گەورەیان پێک هێناوە و بە باشی لەیەکتری تێدەگەن، ئەوەی گرنگە لای ئەوان تەنها سەرکەوتنە.

یارییەکە بڕیارە سبەی کاتژمێر 3:00 دوای نیوەڕۆ لە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button