ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامسدەیل پەیوەندی بە چێڵسی دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بەنیاز نییە گرێبەست لەگەڵ ئارۆن رامسدەیلی ئینگلیزی واژۆ بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی پلانی نییە گرێبەست لەگەڵ ئارۆن رامسدەیلی گۆڵپارێزی یانەی ئارسیناڵ واژۆ بکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبارەی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ، چێڵسی هێشتا بێدەنگە، یانەکە لە مێرکاتۆی زستانە هیچ گۆڵپارێزێک ناگوازێتەوە.

ئەم هەواڵەی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە لە کاتێکدایە، بەهۆی یەدەگبوونی رامسدەیل لە گەنەرز، دەنگۆی رۆیشتنی ناوبراو هاتووەتە ئاراوە.

بلوز لە هاوینی رابردوو دەستبەداری هەردوو گۆڵپارێزەکەی بوو، ئێدوارد مێندی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودی کرد،  کێپا ئاریزابالاگاش بەشێوەی خواستن یاری بۆ ریال مەدرید دەکات.

یانە لەندەنییەکە لەم هاوینە بە بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ، دەیڤد سانچێزی ئیسپانی لە بڕایتنەوە گواستەوە بۆ ریزەکانی، بەڵام گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە تا ئێستا ئاستی جێگیر نییە و بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی یانەکەی.

سانچێز لەم وەرزە 13 یاری بۆ چێڵسی کردووە، 12 گۆڵی لێکراوە و لە 5 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

رۆبەرت سانچێز

بابەتی زیاتر

Back to top button