ئه‌مریکاگرنگترین

ئەفسانەیەكی بەڕازیل بە توندی ئانچێلۆتی رەتدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆماریۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی رەخنەی توند لە كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دەگرێت و دووپاتیكردەوە بەردەوام بوونی راهێنەر فێرناندۆ دینیز كە بە شێوەیەكی كاتی لەو پۆستەدایە باشترە لە ئانچێلۆتی بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی بمێنێتەوە.

لە دوای كرانەدەرەوەیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل تیتی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و فێرناندۆ دینیزی بە شێوەی كاتی لە جێگای دانا.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی بەهێز هەبووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی سامبا لەلایەن كارلۆ ئەنچیلۆتیەوە.

بەڵام رۆماریۆ ئانچێلۆتی ناوێت و رەتیدەكاتەوە كە وەك راهێنەری بەڕازیل دەستنیشان بكرێت.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رۆماریۆ ووتی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئیدیناڵدۆ رۆدریگێز (سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل) بکەم، چونکە کاری باشی کرد لە هەڵبژاردنی دینیزدا.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو باشترین راهێنەرە كە لە بەڕازیل هەمانە، ئێستاش كاتی نیە بۆ ئەوەی هەموو یاریزانەكانی لەبەردەستدا بێت و راهێنانیان پێ بكات بەهۆی یانەكانەوە، ئەوەی لە توانادا بێت دەیكات، لە دوو یاری رابردوودا یەكسان بوون و دۆڕان هەبووە بەڵام هەمیشە كەس براوە نابێت.

سەبارەت بە ئانچێلۆتی ووتی: نەفرەت لە ئانچێلۆتی نامەوێت باسی بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button