ئینگلتەراگرنگترین

گۆڕانکاری بەسەر یارییەکانی جامی کاراباو دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

چیدیکە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو چوون و گەڕانەوە نابێت، بەڵکو تەنیا یەک یاری دەکرێت و براوەکان دەگەنە یاری کۆتایی.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە پێناو کەمکردنەوەی فشار لەسەر یارییەکانی پرێمەرلیگ، بڕیاریداوە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو، تەنیا یەک یاری بکرێت. بەڵام سەرەتا پێویستە هەر 20 یانەکەی پرێمەرلیگ لەسەر پێشنیازەکە رەزامەند بن.

جیا لەمەش یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کێشەیەکی گواستنەوەی یارییەکان هەیە، چونکە یارییەکانی فرۆشتووەتە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس و بەمەش گۆڕانکاری بەسەر گرێبەستەکەیاندا دێت.

لە وەرزی 1960-61ی جامی کاراباو یاری چوون و گەڕانەوە لە قۆناخی پێشکۆتایی دەکرا، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە گۆڕانکاری بەسەر یاساکاندا بێت.

لەم هەفتەیەدا یارییەکانی قۆناخی هەشتی جامی کاراباو دەستپێدەکەن، هەر لە دوای تەواوبوونی یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد، تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button