ئیتاڵیا
پیۆلی: باش بوو بەرامبەر ناپۆلی نەدۆڕاین
یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی باسی بەرامبەربوونەکەیان دەکات و دەڵێت ئەگەر بدۆڕانەیە شتێکی خراپ دەبوو
میلان لە نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی لەدوای یەکی ژیرۆ پێشکەوت، بەڵام ناپۆلی لە نیوەی دووهەم گەڕایەوە و توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
پیۆڵی راهێنەری میلان بۆ دازن وتی”
هەڵەی گەورەی ئێمە ئەوەبوو، رێگەمان دا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن چونکە ئەو گۆڵە ئەوانی گەڕاندەوە کەشی یارییەکە و لە دەروونییەوە بەهێزی کرد. ئەگەر ئەم یارییەش بدۆڕاینایە دەبووە ماوەیەکی زۆر بێ بەختانە بۆ ئێمە. راستە دوو گۆڵمان تۆمارکرد بەڵام ئەم یارییەش نەمانتوانی وەکو پێویست سوود لە دەرفەتی گۆڵکردن ببینین و کێشەی گۆڵمان هەبوو.
بەم بەرامبەربوونە میلان بە 20 خاڵ و ناپۆلی بە 18 خاڵ لە پلەکانی سێهەم و چوارەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دان لەدوای ئینتەر و یوڤێنتۆس.