ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

ئەوەی پێویستە بیزانیت دەربارەی خەڵاتی باڵۆن دۆر

Yariga App

یاریگا –

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێ دەچێتە وڵاتی فەڕەنسا و لە پاریسی پایتەخەتەوە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە  ئاهەنگێكدا براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا دەكات.

باڵۆن دۆر، خەڵاتێكە ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان و لەم ساڵدا كێبڕكێیەكی گەورە هەیە لە نێوان پاڵێوراوەكاندا.

لە لیستەكەدا 30 یاریزان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی تۆپە ئاڵتونیەكە، كە گرنگترین یاریزان لە لیستەكەدا نیە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودیە.

كەی ئاهەنگەكە دەكرێت؟

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كاتژمێر 22:45 ئاهەنگەكە دەست پێ بكات.

تۆپە ئاڵتوونیەكە ئامادەیە:

براوەی ساڵی رابردوو؟

ساڵی رابردوو كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و یاریزانی ئەو كاتەی ریال مەدرید و ئێستای ئیتیحاد توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

خەڵاتەكانی ئاهەنگەكە:

لە ئاهەنگەكەدا تەنیا خەڵاتی باڵۆن دۆر نابەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان بەڵكو چەندین خەڵاتی دیكە دەبەخشرێت ئەوانیش:

  • باشترین یاریزانی جیهان بۆ پیاوان
  • باشترین یاریزانی جیهان بۆ خانمان
  • باشترین یانەی جیهان بۆ پیاوان
  • باشترین یانەی جیهان بۆ خانمان
  • خەڵاتی كۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی دەركەوتوو
  • خەڵاتی لیڤ یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز
  • خەڵاتی گێرد مۆلەر باشترین گۆڵكار
  • خەڵاتی سۆكراتیس بۆ یاری خاوێن

چۆنیەتی دەنگدان بۆ باڵۆن دۆر:

لە دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆردا كۆمەڵێك رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان بەشداری دەنگدان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پیاوان دەكەن، كە هەر رۆژنامەنووسێك نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات كە لە ریزبەندی 100 وڵاتی پێشەوەن، كە لە ریزبەندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێوە ریزبەندی كراوە. بۆ خەڵاتی لیڤ یاشین بە هەمان شێوەی باڵۆن دۆر دەبێت.

بۆ باڵۆن دۆری خانمان بەهەمان شێوەی باڵۆن دۆری پیاوان دەبێت بەڵام 50 رۆژنامەنووسی 50 وڵات بەشداری دەكەن.

بەڵام بۆ خەڵاتی كۆپا باشترین یاریزانی لاو، هەموو براوەی تۆپی ئاڵتونی بە درێژایی مێژوو بەشداری دەنگدان بۆ ئەو خەڵاتە دەکەن.

پێوەرەكانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر:

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ پێوەرەكانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكرا كرد، هەڵسەنگاندنەكە لەسەر سێ بنەما دەبێت:

  1. ئاستی تاكە كەسی یاریزانەكە و بەشداریكردن و هەڵسوكەوتی لە یاریگادا.
  2. رۆڵی كاریگەری هەبووبێت لە بردنەوەی نازناوەكاندا.
  3. یاری خاوێن و هەڵسوكەوتی جوان لە یاریگادا.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر:

30 یاریزان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر لە سەرووی هەموویانەوە لیۆنێل مێسی، ئێرلینگ هالاند و كیلیان ئێمباپێ دێن.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر

پاڵێوراوانی خەڵاتی كۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو:

پاڵێوراوانی خەڵاتی كۆپا

پاڵێوراوانی خەڵاتی لیڤ یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز:

پاڵێوراوانی خەڵاتی لیڤ یاشین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆری خانمان:

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆری خانمان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button