لوکاکۆ بۆ نەگەڕایەوە ئینتەر میلان؟
یاریگا –
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی سێریا ئەی، ئینتەر میلان لە یاریگای جیوزێپی میازا میوانداری رۆمای کرد، یارییەکەی بە تاکە گۆڵیکی مارکوس تورام بردەوە.
ئینتەر بە بردنەوەی ئەم یارییە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، یوڤێنتوس بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و ئەیسی میلانیش بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
پاش یارییەکە، سیمۆنی ئینزاگی، لە بارەی هۆکارەی نەگەڕانەوەی لوکاکو گوتی:
هەمووان دەزانن هاوینی رابردوو چەند بە سەختی هەوڵمدا گرێبەست لەگەڵ لوکاکو بکەینەوە، دەمویست بگەڕێتەوە، بەڵام لوکاکو یانەیەکی دیکەی هەڵبژارد… ئیتر ئەوە ژیانە.
🔵🇧🇪 Inter manager Inzaghi: “Everyone knows how strongly I wanted to re-sign Lukaku last summer…”.
“I wanted him back, we tried but then Romelu decided to join another club — that’s life”.
“Unhappy with being benched in UCL final? I do my best choices for Inter”. pic.twitter.com/YfkUsevKwj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 29, 2023
لوکاکوی بەلجیکی لە هاوینی رابردوو ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی هات. ئینتەر دەیویست گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە هەوڵیدا پەیوەندی بە یوڤێنتوس بکات، بەڵام گرێبەستەکە سەرکەوتوو نەبوو.
هەر بۆیە ئینتەر ئەو هەوڵەی هێرشبەرە بەلجیکییەکەی بە خیانەت زانی و دوورکەوتنەوە لێی، لە ئەنجامدا ناوبراو پەیوەندی بە یانەی رۆمای جۆزێ مۆرینیۆوە کرد.
لوکاکو بە درێسی ئینتەر میلان 132 یاری کردووە، 78 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی درووستکردووە، لەم وەرزەش بە درێسی رۆما لە 11 یاریدا 8 گۆڵی کردووە.