ئیسپانیا

لامین یاماڵ چاوی لە ریکۆردێکی 82 ساڵەیە لە کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ جیهان تامەزرۆی یەکەم کلاسیکۆی وەرزە و یارییەکی تایبەتیش چاوەڕێی لامین یاماڵ دەکات.

یارییەکە لە کاتێکدایە، بارسێلۆنا بەدەست ژمارەیەک پێکانی زۆرەوە دەناڵێنێت. بەشێکیان ماوەیەکی کەمە گەڕاونەتەوە مەشقەکان و تا کاتی دەستپێکردنی یارییەکە دیار نیە بەشداری دەکەن یاخود نا. بەڵام ئەگەر لامین یاماڵ لەو یارییەدا بەشداربێت، دەبێتە لاوترین یاریزانی مێژووی کلاسیکۆ لە ساڵی 1941 ـەوە تا ئەمڕۆ.

لاوترین یاریزان تا ئێستا ڤیسێنتی مارتینێزە کە لە ساڵی 1941  کە لەو کاتەدا تەمەنی 16 ساڵ و 278 رۆژ بوو. لە بەرامبەردا یاماڵ تەمەنی 16 ساڵ و 107 رۆژە.

ئەگەر لە پێکهاتەی سەرەکیشدا نەبێت و لە نیوەی دووهەم بەشداربێت، ئەوا لاوە بەهرەمەندەکەی بارسا هەر دەبێتە خاوەنی ئەو ژمارە پێوانەییە.

لە مانگی چواری ئەمساڵدا، ناوبراو بووە لاوترین یاریزانی مێژووی بارسا بە 15 ساڵ و 196 رۆژ. هەروەها بەر لە دوو مانگ و لە مانگی هەشتدا، بەو گۆڵەی لە گرانادای تۆمارکرد، بووە لاوترین گۆڵکاری مێژووی لالیگا و بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button