ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شاختار

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شاختار دۆنێتسك.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:45 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری شاختار بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی چەندین یاریزانی گرنگی یانەكەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش جولیس كۆندی، لیڤاندۆڤسكی، فرێنكی دی یۆنگ، پێدری، سێرجی رۆبێرتۆ و گاڤی.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێزتێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ،ئاراوخۆ ، ئینیگۆ مارتینێز ، ئالۆنسۆ

هێڵی ناوەند: ئۆریۆل رۆمیۆ ، گوندۆگان ، فێرمین

هێڵی هێرشبردن: یەمال ، تۆرێس ، جواو فێلیكس

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی هەشتەم دێت و شاختاریش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button