ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆماس توخێل رێگە راستەکەی گرتووەتەبەر

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بایرن میونشن لە یاریگای تورک تێلیکۆم بووە میوانی گاڵاتسەڕای، یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

باڤارییەکان لە 3 یاریدا خاوەنی 3 بردنەوەن، بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لەپێش گاڵاتسەڕای، پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەیان گرتووە.

ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم (وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە)

وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

توخێلی شکستپێنەهێنراو

بایرن میونشن لەم وەرزە بە راهێنەرایەتی تۆماس توخێل تا ئێستا تووشی دۆڕان نەبووە، لە بۆندسلیگا 8 یارییان کردووە، 6 یارییان بردووەتەوە و لە 2 یاریدا یەکسانبوون.

هەروەها لە جامی ئەڵمانیا یارییەکیان کردووە و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەشێوەیەکی گشتیش لەکۆی ئەنجامدانی 12 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، خاوەنی 10 بردنەوە و 2 یەکسانبوونن.

هاری کەینی ئینگلیزی کە لەم هاوینە بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد، رۆڵێکی گەورەی هەیە لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەدا.

شازادە هاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 12 یاری بۆ بایرن کردووە و بەشداری لە 17 گۆڵدا کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

یانە ئەڵمانییەکە سەرەڕای ئەوەی لە خولی وڵاتەکەی بە جیاوازی 2 خاڵ لە لیڤەرکوزنی پێشەنگ دوورە، بەڵام هاندەران بە ئاستی تیپەکە دڵخۆشن، بە رێژەیەکی زۆر لە کارەکانی توخێل رازین، تیپەکە لەسەر رێچکەیەکی درووست دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button