ئینگلتەرا
رامسدەیل بووەتە ئامانجی یانەیەکی لەندەنی
یاریگا
ئارۆن رامسدەیل گۆڵپارێزی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا بەهۆی کەم یاریی کردن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی، رەنگە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
لەگەڵ هاتنی دەیڤد ڕایا بۆ ئارسیناڵ، ئارۆن ڕامسدەیل بووەتە گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەی و ئەم گۆڵپارێزە ئینگلیزییە نیگەرانە بە لەدەستدانی پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی چاودێری بارودۆخی گۆڵپارێزەکەی گەنەرز دەکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی بلوز بەهۆی ئاستە ناجێگیرەکەی رابێرت سانچێزی گۆڵپارێزی، بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی دیکە دەکەنەوە.